http://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

 نه‌ورۆز

هێمن.نه‌ورۆز به‌ به‌رگی سه‌وزه‌ ڕازاوه‌ قه‌د و لاپاڵ و شیو و دۆڵ چڕۆی ده‌رکرده‌وه‌ دار و، ملی دا یه‌کتری گیا و گوڵ به‌سه‌ر به‌فری که‌وی داکرد شه‌ماڵی خاکه‌لێوه،‌ خۆڵ ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه‌، به‌هاره‌، جێژنی نه‌ورۆزه‌ به‌ دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه‌ پیرۆزه‌

به‌ به‌رگی سه‌وزه‌ ڕازاوه‌ قه‌د و لاپاڵ و شیو و دۆڵ
چڕۆی ده‌رکرده‌وه‌ دار و، ملی دا یه‌کتری گیا و گوڵ
به‌سه‌ر به‌فری که‌وی داکرد شه‌ماڵی خاکه‌لێوه،‌ خۆڵ
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه‌، به‌هاره‌، جێژنی نه‌ورۆزه‌
به‌ دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه‌ پیرۆزه‌

 چله‌ی زستانی ناخۆش بوو، ته‌زووی سه‌رمایه‌ پیاوی سڕ
ده‌کرد و، کوچه‌ و کۆڵان له‌ به‌فر و لیته‌ بووبوون پڕ
به‌هار هات و ده‌خه‌مڵێ کێو و ده‌شت و به‌نده‌ن و لاخڕ
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه‌، به‌هاره‌، جێژنی نه‌ورۆزه‌
به‌ دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه‌ پیرۆزه‌

 به‌ سۆزی بای به‌یان لێوی کراوه‌ خونچه‌یی خه‌ندان
له‌سه‌ر چڵ بولبولی شه‌یدا له‌ خۆشی گوڵ ده‌ڵێ به‌ندان
به‌جێ هات ئاره‌زووی لاوان و گه‌رمه‌ کۆڕی گۆڤه‌ندان
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه‌، به‌هاره‌، جێژنی نه‌ورۆزه‌
به‌ دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه‌ پیرۆزه‌

 له‌خۆی داوه‌ به‌ره‌ڵبێنه‌ کچی کابانی گه‌ردن کێل
به‌ ناز و غه‌مزه‌ ده‌ڕوانێ، ده‌کا شینکه‌ی نه‌رم پێشێل
له‌گه‌ڵ بۆنی وه‌نه‌وشه‌ تێکه‌ڵاون بۆنی عه‌تر و هێل
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه‌، به‌هاره‌، جێژنی نه‌ورۆزه‌
به‌ دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه‌ پیرۆزه‌

 سه‌ری کوێستانی به‌رزی کورده‌واری تێی نه‌که‌وتوون خاڵ
له‌ ده‌شت و به‌ر په‌ساران هه‌ڵدراون چادر و ڕه‌شماڵ
نه‌مان بێگانه‌ تاکو جێژنه‌مان لێ تاڵ بکه‌ن ئه‌و ساڵ
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه‌، به‌هاره‌، جێژنی نه‌ورۆزه‌
به‌ دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه‌ پیرۆزه‌

 حه‌ساوه‌ پیاوی ڕووت و قووت و بێ ئه‌نوا و بێ ئێروو
ژیاوه‌ گیانله‌به‌ر دیسان، له‌ کون هاته‌ ده‌رێ مێروو
له‌سه‌ر گوێسوانه‌ ده‌خوێنن به‌ پۆل پاساری و سێرۆ
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه‌، به‌هاره‌، جێژنی نه‌ورۆزه‌
به‌ دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه‌ پیرۆزه‌

 له‌ دنیادا که‌مه‌ هاوتای به‌هاری جوانی کوردستان
ئه‌ویش ئه‌و ساڵ که‌ لایێکی نه‌جاتی بوو له‌ ژێر ده‌ستان
له‌ خۆشی ئه‌و وڵاته‌ شاعیریش بۆته‌ هه‌زار ده‌ستان
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه‌، به‌هاره‌، جێژنی نه‌ورۆزه‌
به‌ دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه‌ پیرۆزه‌

مامۆستا هێمن
 
 


Writing at: 25 / 12 / 1391برچسب:نه‌ورۆز,شێعر کوردی,هێمن,Time: By: محمد پیش بینی| |


شه‌وگاری ته‌نیایی

هه‌تا نێڵه‌ی نه‌یه‌ ئاورگی دڵ، چه‌م پڕ له‌ نه‌م نابێ
هه‌تا نه‌م دا نه‌بارێ تینی ئه‌م ئاورگه‌ که‌م نابێ

له‌ناو ئاورینگ و ئاونگا شه‌وم ڕاده‌برێ بێ هه‌مده‌م
به‌ڵێ شه‌وگاری ته‌نیایی به‌بێ فرمێسک و خه‌م نابێ

سته‌مکاری منی دوور خسته‌وه‌ له‌و یاره‌ شیرینه‌م
...
ئیتر من چۆن ڕقی زۆرم له‌ ئازار و سته‌م نابێ ؟

ئه‌وی سه‌ربه‌رزه‌ له‌م وێرانه‌دا تووشی خه‌م و ده‌رده‌
چیای سه‌رکه‌ش ببینه‌ قه‌ت سه‌ری بێ هه‌ور و ته‌م نابێ

له‌ ناو ده‌ریای خه‌یاڵم دیمه‌وه‌ من گه‌وهه‌ری نایاب
هه‌مه‌ گه‌وهه‌ر، ئیتر چاوم له‌ دینار و دره‌م نابێ

وه‌ره‌ ناو باوه‌شی گه‌رم و گوڕ و پڕ تاسه‌ و مه‌یلم
ڕه‌دیفیش تێک بچێ پێم خۆشه‌ من ده‌ستم له‌ مه‌م دابێ

وه‌ره‌ با هه‌ڵمژم ئه‌و لێوه‌ شیرینه‌ت‌ به‌ که‌یفی خۆم
له‌ پاش ئه‌و تاڵییه‌ با من ده‌مێک شه‌کرم له‌ ده‌م دابێ

په‌له‌ت بێ، چاوه‌ڕێتم، زوو وه‌ره‌، به‌س خۆت بخافڵێنه‌
هه‌زار جار « هێمن»یش بم بۆ ویسالت چۆن په‌له‌م نابێ؟

ماموستا هێمن



Writing at: 15 / 8 / 1391برچسب:شه‌وگاری ته‌نیایی,هێمن,شێعر كوردي,,Time: By: محمد پیش بینی| |


 

هێمن

 

به‌ منداڵی له‌ لێوی ئاڵی تۆم ئه‌ستاندووه‌ ماچێ

به‌ پیریش له‌ززه‌تی ئه‌و ماچه‌ شیرینه‌م له‌بیر ناچێ

 

به‌ سه‌د دوکتور و ده‌رمان و په‌رستار ناکرێ چاره‌ی

که‌سێک تیری مژۆڵی ئه‌و کچه‌ کورده‌ی له‌ دڵ ڕاچێ

 

ده‌کا گیرۆده‌تر پیرانی دڵته‌ڕ ئه‌و کچه‌ کورده‌ی

بچێته‌ مه‌کته‌ب و بسکی به‌ مۆده‌ی تازه‌ هه‌ڵپاچێ

 

خه‌م و ده‌ردی زه‌مانه‌ پیری کردم ، وشک و بێ زه‌وقم

که‌ شاعیر وشک و بێ شۆر بوو ، له‌ نێو خه‌ڵکی ده‌بێ لاچێ

 



Writing at: 14 / 7 / 1391برچسب:به‌ منداڵی له‌ لێوی ئاڵی تۆم ئه‌ستاندووه‌ ماچێ,شێعر,هێمن,وینه,Time: By: محمد پیش بینی| |


 

پێشکەشە بەسەرجەم هاورێیان 

ئەمە یەکێکە لە تازەترین بەرهەمەکانى 

مامۆستا عەدنان کەریم 

 

به سته 

ساقى یا وا بادەوە وا بادەوە 

روو لەلاى من کە بە جامى بادەوە 

موشتەرى وەک من لە مەیخانئ کەمن 

زۆربەیان شاد و بە کەیف و بێخەمن 

مەى حەڵاڵە بۆ منى وێرانە ماڵ 

بۆ منى سەر گەشتەو رووت و رەجاڵ

بۆمنى بابردەلەى گردەنشین 

بۆ منى دڵ پڕ لە ناسۆر و برین 

بۆ منى ئاوارەو دوورە وەتەن 

بولبولى بئ بەش لە گوڵزار و چەمەن 

نابئ قەد ناڵەى جودایى بئ ئەسەر 

جا چ نەى بیکا چ پیاوى دەربەدەر 

بۆیە ناڵەم تێکەلى نەى کردووە 

شیوەنێکم پێیە نەى نەیکردووە 

لێمگەرئ بادەربڕم سۆزى دەروون لێمگەرئ با هەڵوەرێنم ئەشکى روون 

 

هۆنراوەى : هێمن 

عــــود : عەدنان کەریم 

دەفــــ : کارزان محمود 

 



Writing at: 14 / 7 / 1391برچسب:مامۆستا عەدنان کەریم,شێعر,هێمن,هه‌واڵ,وینه,ساقى یا وا بادەوە وا بادەوە ,Time: By: محمد پیش بینی| |



له‌و ده‌مه‌ی را دڵم لێی داوه‌ بۆ ژووان
من دێوانه‌ی چاوی جوانم چاوی جوان
گه‌رچی خه‌ڵکی وڵاتی چاو جوانانم
چاوی جوانم نه‌دی تێر به‌ چاوم
هه‌تا لاوبووم چاوی جوانم لێ ون بوو
په‌چه‌و رووبه‌ند و چارشێوم دووژمن بوو
ئێسته‌ پیرم که‌و توومه‌ ئاویلکه‌
چاوی جوانم لێ وون ده‌کا چاویلکه‌

ما مۆستا هێمن



Writing at: 22 / 4 / 1391برچسب:شێعر کوردی,هێمن,Time: By: محمد پیش بینی| |


گووتم ئەی بولبولی غەمگینی دڵان
مەناڵێنە لەدەست داو و لەدەست بەن
بزانـە تـۆ ، ئـەوەی ئەهـلی هـونـەر بـێ
دەبـێ یا دەسـت بەسەر یا دەربەدەر بێ
هـونەرمـەند و ژیـانـی خـۆش مـەحاڵـە
هونەرمـەند ڕەنجـەڕۆیـە ، ژیـنـی تـاڵە

چ ئینسافە ئەمن بەو دەنگە خۆشەم
ئەسیر و دیل و زیندانی و خامۆشم
بەڵام ئێستا قەڵی روو ڕەش لە گوڵزار
بە قاڕە قاڕ رێدەدا گۆی خەڵکی ئازار
هـونەرمـەند و ژیـانـی خـۆش مـەحاڵـە
هونەرمـەند ڕەنجـەڕۆیـە ، ژیـنـی تـاڵە

شیعری هێمنی موکریانی



Writing at: 1 / 4 / 1391برچسب:شێعر کوردی,هێمن,وینه,Time: By: محمد پیش بینی| |



نیمه‌ ئاواڵێ له‌ گۆشه‌ی بێکه‌سی دا خه‌م نه‌بێ
چاکه‌ ئه‌و لێره‌ش وه‌فای هه‌ر ماوه‌، سایه‌ی که‌م نه‌بێ

لاپه‌ڕه‌ی ژینم هه‌موو هه‌ڵده‌یته‌وه‌ تێیدا نییه‌
باسی فرمێسک و هه‌ناسه‌ وشیوه‌ن و ماته‌م نه‌بێ

ڕۆژگاری سپڵه‌ بۆ من بۆسه‌یه‌کی نایه‌وه‌
نه‌مدی هه‌ر تیرێکی ده‌یهاوێ، به‌ره‌و سینه‌م نه‌بێ

ڕه‌نجی دووری دلبه‌رم بۆ کوشتنی من کافی یه‌
گەر لە دنیادا ئەمن هیچ مەینەتی دیکەم نەبێ

کوا ده‌زانێ چه‌ند په‌رێشان و په‌شێوه‌ حاڵی من ؟
ئه‌و که‌سه‌ی گیرۆده‌یی ئه‌گریجه‌ و په‌رچه‌م نه‌بێ

ڕه‌مزی دڵداری له‌ زینێ فێر نه‌بوو یارم ده‌نا
کوا ئه‌وینداری وه‌فاداری وه‌کو من، مه‌م نه‌بێ ؟

کیژی شاریمان له‌خۆی وه‌رگرتووه‌ چارشێوی ڕه‌ش
داخه‌که‌م نه‌مدی له‌وێ مانگێکی ده‌وره‌ی ته‌م نه‌بێ

شادی جارێکی به‌ میوانی نه‌هاتۆته‌ دڵم
ڕه‌نگه‌ خه‌ڵوه‌تخانه‌یی خه‌م شوێنی نامه‌حره‌م نه‌بێ

خۆم ده‌سووتێنم هه‌تا به‌زمی خه‌ڵک ڕۆشن بکه‌م
کێ له‌ ڕێی خه‌ڵکا وه‌کوو شاعیر ده‌سووتێ، شه‌م نه‌بێ

"هێمن"



Writing at: 29 / 3 / 1391برچسب:بۆسه‌ی ڕۆژگار,شێعر کوردی,هێمن,Time: By: محمد پیش بینی| |


چۆن نه‌ناڵێ ئه‌و دڵه‌ی پڕ هه‌ستی من ؟!


چۆن له‌ ئه‌ژنۆ ببنه‌وه‌ دوو ده‌ستی من ؟!


چۆن نه‌ناڵێ ئه‌و دڵه‌ ئه‌نگاوته‌یــه‌ ؟!


به‌رد له‌ به‌ردی بێته‌وه‌ ده‌نگی هه‌یه‌


ژانی ناسۆری جوداییم چێشتووه‌


هه‌رچی خۆشم ویستووه‌ جێم هێشتووه‌


هه‌ڵبڕاوم من له‌ یاری نازه‌نین


ده‌رکراوم من له‌ خاکی دڵنشین



Writing at: 21 / 2 / 1391برچسب:هێمن,شێعر کوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |




به‌ به‌رگی سه‌وزه‌ ڕازاوه‌ قه‌د و لاپاڵ و شیو و دۆڵ
چڕۆی ده‌رکرده‌وه‌ دار و، ملی دا یه‌کتری گیا و گوڵ
به‌سه‌ر به‌فری که‌وی داکرد شه‌ماڵی خاکه‌لێوه،‌ خۆڵ
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه‌، به‌هاره‌، جێژنی نه‌ورۆزه‌
به‌ دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه‌ پیرۆزه‌

 چله‌ی زستانی ناخۆش بوو، ته‌زووی سه‌رمایه‌ پیاوی سڕ
ده‌کرد و، کوچه‌ و کۆڵان له‌ به‌فر و لیته‌ بووبوون پڕ
به‌هار هات و ده‌خه‌مڵێ کێو و ده‌شت و به‌نده‌ن و لاخڕ
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه‌، به‌هاره‌، جێژنی نه‌ورۆزه‌
به‌ دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه‌ پیرۆزه‌

 به‌ سۆزی بای به‌یان لێوی کراوه‌ خونچه‌یی خه‌ندان
له‌سه‌ر چڵ بولبولی شه‌یدا له‌ خۆشی گوڵ ده‌ڵێ به‌ندان
به‌جێ هات ئاره‌زووی لاوان و گه‌رمه‌ کۆڕی گۆڤه‌ندان
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه‌، به‌هاره‌، جێژنی نه‌ورۆزه‌
به‌ دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه‌ پیرۆزه‌

 له‌خۆی داوه‌ به‌ره‌ڵبێنه‌ کچی کابانی گه‌ردن کێل
به‌ ناز و غه‌مزه‌ ده‌ڕوانێ، ده‌کا شینکه‌ی نه‌رم پێشێل
له‌گه‌ڵ بۆنی وه‌نه‌وشه‌ تێکه‌ڵاون بۆنی عه‌تر و هێل
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه‌، به‌هاره‌، جێژنی نه‌ورۆزه‌
به‌ دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه‌ پیرۆزه‌

 سه‌ری کوێستانی به‌رزی کورده‌واری تێی نه‌که‌وتوون خاڵ
له‌ ده‌شت و به‌ر په‌ساران هه‌ڵدراون چادر و ڕه‌شماڵ
نه‌مان بێگانه‌ تاکو جێژنه‌مان لێ تاڵ بکه‌ن ئه‌و ساڵ
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه‌، به‌هاره‌، جێژنی نه‌ورۆزه‌
به‌ دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه‌ پیرۆزه‌

 حه‌ساوه‌ پیاوی ڕووت و قووت و بێ ئه‌نوا و بێ ئێروو
ژیاوه‌ گیانله‌به‌ر دیسان، له‌ کون هاته‌ ده‌رێ مێروو
له‌سه‌ر گوێسوانه‌ ده‌خوێنن به‌ پۆل پاساری و سێرۆ
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه‌، به‌هاره‌، جێژنی نه‌ورۆزه‌
به‌ دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه‌ پیرۆزه‌

 له‌ دنیادا که‌مه‌ هاوتای به‌هاری جوانی کوردستان
ئه‌ویش ئه‌و ساڵ که‌ لایێکی نه‌جاتی بوو له‌ ژێر ده‌ستان
له‌ خۆشی ئه‌و وڵاته‌ شاعیریش بۆته‌ هه‌زار ده‌ستان
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه‌، به‌هاره‌، جێژنی نه‌ورۆزه‌
به‌ دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه‌ پیرۆزه‌

مامۆستا هێمن
 



Writing at: 2 / 1 / 1391برچسب:نه‌ورۆز ,شێعرکوردی,هێمن,Time: By: محمد پیش بینی| |


‌نیوه‌شه‌وه‌، دنیا خامۆش
دێته‌ گوێم ئاهه‌نگێکی خۆش
ئاهه‌نگێکی گیان په‌ره‌وه‌ره‌
شادی هێنه‌، خه‌فه‌ت به‌ره‌
ئاهه‌نگێکی دڵنه‌وازه‌
تاره‌؟ یۆڵۆنه‌ ؟ یا سازه‌ ؟
نا ... نا ... ئاهه‌نگی بلوێره‌
جا وه‌ره‌ گوێی بۆ ڕادێره‌
هه‌زار خۆزگه‌م به‌ خۆت شوانه‌
که‌ به‌و مانگه‌ شه‌وه‌ جوانه‌
دانیشتووی له‌سه‌ر ئاوهه‌ڵدێر
په‌نجه‌ ده‌بزێوی له‌ بلوێر
ده‌گه‌ڵ ته‌بیعه‌ت هاوده‌می
شادی، به‌که‌یفی ، بێ خه‌می
ئاغاش به‌ نۆکه‌ر ناگری
وه‌ک من له‌ داخا نامری
وه‌ره‌ شوانه‌ هه‌موو شه‌وێ
نیوه‌ی شه‌وێ، کاتی خه‌وێ
له‌و کێو و نواڵه‌ زه‌نوێره‌
تێی تووڕێنه‌ له‌و بلوێره‌
له‌ سه‌ر ترۆپکی ئه‌و کێوه‌
په‌نجه‌ له‌ بلوێر ببزێوه‌
با کێوه‌که‌ ده‌نگ داته‌وه‌
شاعیریش خه‌و بیباته‌وه‌

هیمن
 



Writing at: 22 / 12 / 1390برچسب:بلوێری شوان,شێعر کوردی,هێمن,وینه,Time: By: محمد پیش بینی| |




ئه‌و په‌نجه‌ی وا له‌ بێ هێزی ده‌له‌رزێ
گوشیویه‌تی مه‌مكۆڵه‌ی باڵا به‌رزێ

ئه‌و ددانه‌ی ئێستێ نه‌ماوه‌ تاقی
گه‌ستویه‌تی زۆر جار چه‌ناگه‌ی ساقی

ئه‌و چاوانه‌ی سۆمایی لێ بڕاوه‌
هێند له‌ جوانان داگیرا، داگیراوه‌

ئه‌و لێوه‌ی ئێستێ باری گرتووه‌
كوڵمه‌ی نه‌رم و نۆڵی یاری گرتووه‌

ئه‌و با هۆیه‌ی زه‌مانه‌ لێی بڕی هێز
كام كیژ جوانه‌ گرتویه‌ته‌ نێو ئامێز

ئه‌و دڵه‌ی ژوانی ده‌ویست و جوانی
ئێستا پڕه‌ له‌ غه‌م، له‌ نیگه‌رانی

ئه‌و پێیانه‌ی شه‌رزه‌ی كردووه‌ كوتر و كوان
ماندوو نه‌بوو له‌ هات و چۆی جێ ژوان

هێمن



Writing at: 22 / 12 / 1390برچسب:هێمن,شێعرکوردی,جێ ژوان,وینه,Time: By: محمد پیش بینی| |



وه‌ره‌ مه‌یگێڕ ده‌مه‌وێ ئه‌وشۆ خه‌می دڵ که‌م که‌م
لووزه‌وم به‌رده‌ سه‌رێ نامه‌وێ جورعه‌ی که‌م که‌م

ته‌شه‌نا بۆته‌وه‌ ناسۆری ده‌روونم دیسان
زامی کۆنه‌ و به‌ مه‌یی کۆنی ده‌بێ مه‌ڵهه‌م که‌م

مشت و ماڵی ده‌وێ ئاوێنه‌یی ژه‌نگاوی خه‌یاڵ
مه‌ست و گێژم که‌، هه‌تا گاڵه‌ به‌ جامی جام که‌م

ئێسته‌ بۆ چاری خه‌مم گۆشه‌یی مه‌یخانه‌یه‌ جێم
من که‌ ڕۆژێک ده‌مه‌ویست میلله‌ته‌که‌م بێ خه‌م که‌م

تا نه‌ڕووخاوه‌، بڵا پڕ بێ له‌ خۆشی و مه‌ستی
تازه‌ پێی ناوێ ئه‌من هۆده‌یی خۆم مه‌حکه‌م که‌م

چۆن نه‌به‌م بۆ مه‌ی و مه‌یخانه‌ په‌نا تێ گه‌یوم
له‌و وڵاته‌ هه‌موو شت زۆره‌، به‌نی ئاده‌م که‌م

پیر و زورهانم و ئێستاش ده‌ڵه‌که‌م هه‌ر ده‌یه‌وێ
سه‌ر و ماڵم به‌ فیدای خاڵ و خه‌ت و په‌رچه‌م که‌م

داستانی مه‌م و زین کۆنه‌، کچێکم گه‌ره‌که‌
شلکه‌ ڕانی بکوشم بۆنی له‌ سینگ و مه‌م که‌م

من له‌ جوانی ده‌گه‌ڕێم، تێپه‌ڕه‌ زستانی دزێو
کچ که‌ ڕووم ناده‌نێ، با سه‌یری گوڵ و شه‌ونه‌م که‌م

شه‌ڕه‌بایه‌ له‌ چیاکان و هه‌وا تووشه‌ ده‌نا
وه‌کوو شێتان ده‌مه‌ویست ڕوو له‌ چیای ئه‌سته‌م که‌م

مام هێمن



Writing at: 16 / 12 / 1390برچسب:ناسۆری ته‌شه‌نا,هێمن,شێعرکوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |


چوومه‌ لای دوکتۆر ، گوتی :
نه‌خۆشی ده‌رده‌که‌ت سه‌خته‌
گوتم: تۆ پێت وایه‌ ده‌مرم؟
به‌داخه‌وه‌، گوتی: وه‌خته‌
.....
ئه‌و دڵه‌کوته‌ی گرتووته‌
پیاوی به‌هێزیش بیگرێ
بێتوو ئاگای له‌ خۆی نه‌بێ
هێنده‌ پێ ناچێ، ده‌مرێ
.....
پێکه‌نیم و گوتم دوکتۆر!
ناڵێم زانا و شاره‌زانی
به‌ڵام تۆ پزیشکی ویشکی
باری دڵداری نازانی
.....
دڵه‌کوته‌م نییه‌، دڵم
جێی کێژێکی خانومانه‌
منداڵه‌، ئۆقره‌ ناگرێ
بۆم دروست کردووه‌ جۆلانه‌

مام هێمن ی مه‌زن



Writing at: 15 / 12 / 1390برچسب:شێعر کوردی,هێمن ,Time: By: محمد پیش بینی| |


خاك

بۆت نووسیوم بۆت بنووسم ئه‌من چیم؟
دوندی قه‌ندیل، گۆڕه‌پانی هه‌ڵگورد نیم
به‌ره‌و به‌رزایی ده‌چــــم گــــه‌رچی وردم
خاكــــی به‌رپێی تێكۆشـه‌رێكی كـــــوردم

مامۆستا هێمن موکریانی



Writing at: 28 / 11 / 1390برچسب:خاك,هێمن,شێعر کوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |


ئـــه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی ده‌تپه‌رستم و لێـم ونی
تۆ خــــودا نی، تـــــۆ خۆشه‌ویستی منی
له‌ ئاســــمان نی تا وێت رانه‌گــا ده‌ستم
له‌ قاف نی کاڵـــه‌ی ئاسنت بۆ هه‌ڵبه‌ستم
تۆی له‌ من ون کرد و منی له‌ تـۆ دوور
ئه‌و بستۆکه‌ی دوژمــن ناوی نا سنـوور



Writing at: 27 / 11 / 1390برچسب:هێمن,شێعرکوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |


تاوانی بێ هێزی

له‌ کۆ ئه‌سرین ده‌بارێنم له‌بۆ کوردی په‌راکه‌نده‌
له‌ گه‌رمێن غه‌رقی ئاره‌ق بووم و چاوم هه‌ر له‌ سامڕه‌نده‌

منی زنجیر پسێن لێره‌ ئه‌سیری بسکی جوانێکم
زه‌مانه‌ گه‌رچی ئاڵۆز و په‌شێوه‌، که‌ڵ به‌ موو به‌نده‌

گوتی : ئێواره‌ بازاڕێ وه‌ره‌ ماچت ده‌مێ، نه‌مویست
هه‌ڵۆی کوێستانی کوردستانم و ناژیم به‌ ده‌سته‌نده‌

دڵم سه‌د هێندی دیکانه‌ به‌ ناز بشکێنی ، ده‌نگ ناکه‌م
چ سوودێکی هه‌یه‌ ، کێ یه‌ بپرسێ داد و گازنده‌ !؟

جیهان و هه‌رچی خێر و خۆشی یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردانه‌
به‌ قانوونی ته‌بیعه‌ت پاشه‌رۆکخۆره‌ ئه‌وی گه‌نده‌

ئه‌گه‌ر تاوانی بێ هێزی نی یه‌ بۆچی له‌ دنیا دا
به‌شی من ماته‌م و شینه‌، به‌شی خه‌ڵکی زه‌ماوه‌نده‌ ؟

به‌ مردووییش نیشانه‌ی گولله‌یه‌ ئه‌و که‌لله‌ پڕ شۆره‌
ئه‌وێستاش ده‌رسی سه‌ربازی ده‌ڵێ ئه‌و شاعیره‌ ڕه‌نده‌

سه‌ری ته‌عزیم له‌به‌ر تۆ دانه‌واندن فه‌خره‌ بۆ هێمن
بژی حاجی که‌ کێوی هیمه‌تت سه‌د هێندی ئه‌لوه‌نده‌

هیمن



Writing at: 23 / 11 / 1390برچسب:هێمن,شێعر کوردی,تاوانی بێ هێزی,Time: By: محمد پیش بینی| |


لەودەمەی دا/ مامۆستا هێمن

لەو دەمەیدا پیاڵــــە دەدرێن لـــە پیاڵە
لەو دەمەیدا لێــــــوتان بەبادە ئاڵـــــــە
لەو دەمەیدا کــۆڕی شادی دەبەستــــن
لەو دەمەیدا سەرخۆش‌ومەستی مەستن
لەو دەمەیدا کە دەگــــرن بەز و گــەروان
لەو دەمەیدا دەست دەگێـــڕن لە بەروان
لەو دەمەیدا دەست لە بەژنان وەردێنــن
لەو دەمەیدا بەرکۆژە دەتـــــــــرازێنن

لەو دەمەیدا گەڕی ڕەشبەڵەک گەرمە
لەو دەمەیدا دەگوشن کام پەنجە نەرمە
لەو دەمەیدا دۆ دەکەونە خۆ ڕانان
لەو دەمەیدا کە دە گوشن کوڵمەی ڕانان
لەو دەمەیدا تامەزرۆن لە ژێژوانان
لەو دەمەیدا بە خۆوە دەگوشن جوانان
لەو دەمەیدا گڕ دەگرێ مەیلە و تاسە
لەو دەمەیدا تێک هەڵدەنگ بون هەناسە
لەو دەمەیدا کە دەمژن شەکرە لێوان
لەو دەمەیدا نەبێ لەمپەر و نێوان
لەو دەمەیدا پۆلی بێریان ڕادەبرن
لەو دەمەیدا کیژ چاوتان لێ دادەگرن
لەو دەمەیدا گوێ هەڵدەخەن بۆ تارێ
لەو دەمەیدا ماملێ دەڵی قەتارێ
یادم بکەن یادی منی دوور وڵات
یادی منی ڕێبواری ڕیگەی خەبات
یادی منی بێبەش لەخۆشی و شادی
یادی منی سەودا سەری ئازادی
 



Writing at: 22 / 11 / 1390برچسب:هێمن,شێعرکوردی,لەودەمەی دا,Time: By: محمد پیش بینی| |


گریانی نیوەشەو

شه‌وانه‌ ئه‌و ده‌مانه‌ی شه‌و ده‌گاته‌ کاتی نیوه‌ی شه‌و

خه‌ڵک نوستوون، له‌ چاوی من که‌سه‌ر دیسان ڕه‌واندی خه‌و

سکووتێکی به‌سام سه‌رتاسه‌ری ئه‌م دێیه‌ داده‌گرێ

ده‌ڵێی هه‌ر زینده‌وارێکی هه‌یه‌ له‌و دێیه‌دا ده‌مرێ

له‌ هیچ لا خشپه‌یه‌ک نایه‌، چرای ماڵێکی ناییسێ

به‌ ئه‌سپایی له‌ ماڵ دێمه‌ ده‌رێ ده‌خوشم وه‌کو نیسێ

ته‌ک و ته‌نیا به‌ ئارامی ده‌چم بۆ گرده‌که‌ی به‌ر دێ

به‌ دڵته‌نگی و کز و خه‌مناکی ڕاده‌کشێم له‌سه‌ر به‌ردێ

ده‌که‌م جا سه‌یری ئه‌ستێران و هه‌ڵده‌مژم شنه‌ی شه‌وبا

شه‌و و بێده‌نگی چه‌ند خۆشه‌، هه‌میشه‌ خۆزگه‌ هه‌ر شه‌و با

وه‌کو ئاواڵی چاک ئه‌ستێره‌کان گوێ ڕاده‌دێرن بۆم

هه‌تا بۆیان به‌یان که‌م موو به‌ موو ڕازی ده‌روونی خۆم

کوڵم هه‌ڵده‌ستێ ئه‌وجاره‌ و له‌ به‌ر ده‌ردم ده‌ناڵێنم

هه‌تا ئاوری دڵم ده‌کوژێته‌وه‌ ئه‌سرین ده‌بارێنم

شه‌وانه‌ گه‌ر نه‌که‌م ئه‌و شیوه‌ن و ناڵین و گریانه‌

ده‌سووتێنێ وجودم ئاگری ئه‌م جه‌رگه‌ بریانه‌

به‌ڵێ گریانی نیوه‌ی شه‌و ده‌کا ناسۆڕی دڵ مه‌رهه‌م

کوڵ و کۆم داده‌مرکێنێ و به‌جێ دێڵێ دڵی من خه‌م


مامۆستا هێمن موکریانی



Writing at: 19 / 11 / 1390برچسب:هێمن,شێعرکوردی,گریانی نیوەشەو,Time: By: محمد پیش بینی| |


تۆم هه‌ر له‌ بیره‌

‌له‌ شایی دا له‌ وه‌ختی هه‌ڵپه‌ڕین دا

له‌ خۆشی دا له‌ کاتی پێکه‌نین دا

له‌ کۆڕی ماته‌م و گریان و شین دا

ئه‌من ئه‌ی نیشتمان تۆم هه‌ر له‌ بیره‌

به‌ شه‌و تاکوو به‌ سه‌رما زاڵ ده‌بێ خه‌و

به‌ ڕۆژ تاکوو دووباره‌ دێته‌وه‌ شه‌و

له‌ کاتێک دا که‌ ده‌دوێنم ئه‌م و ئه‌و

ئه‌من ئه‌ی نیشتمان تۆم هه‌ر له‌ بیره‌

زه‌مانێکی که‌ ده‌چمه‌ سه‌یری گوڵزار

له‌ گه‌ڵ پۆلی ڕه‌فیقانی وه‌فادار

ته‌نانه‌ت وه‌ختی ده‌سبازی له‌گه‌ڵ یار

ئه‌من ئه‌ی نیشتمان تۆم هه‌ر له‌ بیره‌

له‌ کوێستانێ ده‌می ڕاو و شکارێ

له‌ مه‌زرایه‌ که‌ خۆم هه‌ڵکرد له‌ کارێ

له‌ جێ ژوانێ که‌ ده‌گوشم مه‌مکی یارێ

ئه‌من ئه‌ی نیشتمان تۆم هه‌ر له‌ بیره‌

ده‌که‌م ته‌رخان له‌ ڕێی تۆ دا ژیانم

له‌ سه‌نگه‌ر دا به‌ره‌و ڕووی دوژمنانم

به‌ خاکی تۆ ده‌می ئاویلکه‌دانم

ئه‌من ئه‌ی نیشتمان تۆم هه‌ر له‌ بیره‌

هیمن

شیلاناوێ ـ 1944



Writing at: 13 / 11 / 1390برچسب:شێعر کوردی,هێمن,تۆم هه‌ر له‌ بیره‌,نیشتمان ,Time: By: محمد پیش بینی| |


په یا می من به گوێی ئه م دولبه ره نازداره ڕانا گا
نه سیم بێ سیم ده ینێ شل ده بێ به م کا ره ڕانا گا
گوتی سه برت هه بێ دوو با ره دێمه دیتنت ئه ما
له کورتی دا ته مه ن وا دیا ره به و دیداره ڕانا گا
وه کوو په روانه ده وری لێ ده ده ن لا وانی خۆ وڵاتی
گوڵی ئێره به ژوانی بو لبولی ئا واره ڕانا گا
نه خۆ ش و ده رده دارو دڵ بریندارم په رستا رێك
به حا ڵی ئه م دڵه پر ژا ن و پر ئا زاره ڕانا گا
ده که ی ما چی ده م و لێوان ئه گه ر هێز و گۆڕێکت بێ
ده نا جوانێک به ده ردی ئا شقی بێ چا ره ڕانا گا
هه تا کۆمتر ده بێ پشتم پتر هه ڵده کشێ مینی ژۆب
ئێتر ده ستم به داوێنی کچی ئه م شا ره ڕا نا گا
ده بێ بو لبول له من فێر بێ غه زه ڵ خوێنی به ڵام چیبکه م
گرفتا ر م چر یکه م به و گو ڵ و گوڵزاره ڕا نا گا
هێمن

 





صفحه قبل 1 2 3 4 5 ... 20 صفحه بعد

About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
فرهنگ کردی به فارسی ھەنبانە بۆرینە Hanbana borina
نه‌شئه‌ی پیری
ئـــــــــــــــاوێـــــــــــنـه‌
عـــه‌رز كـــه‌ر وه‌ لـــه‌یـــلا وه‌ صـــه‌د خـــامـــه‌وه‌
چاوی تۆ قیبلەی عەشق و دڵداری
دابه‌زاندنی ئه‌لقه‌ی ۱ تا 93 چێشتی مجێور
وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ بێکەس
«کوردستانی از زیباترین کلمات»
جــــــاده‌ چۆڵ و سێبه‌ر بوو
روژین پیش بینی
چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به‌ عیشوه‌ خۆی نواند
کولکه زێرینه
کولکه زێرینه
نه‌ورۆز
نەورۆز لە شیعری شاعرانی کورد
هـــــه‌ی شه‌می شــه‌وان
دڵى وام ناوێ
عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا
بوکه باغانه
لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە
و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
Abdulla Pashew
خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە
لـێ یــان پـرســیــم بـیــری ئــەکــەیـت وەڵامــم نــەدایــەوەو ڕۆشــتـم دواتــر لــە بــەر خــۆمــە
چـاو مــه‌ســتـه‌ ده‌ هــه‌سـتــه‌ بــێــره‌ لام خــونـچـه‌ گـوڵـــم
سازی ئاواره‌
خانمه‌ موزیكژه‌نی كورد تارا جاف
مردن گوليكه هه رده م بونداره بو بون كردني گشت كه س به شداره
شێرکۆ بێکه‌س
خۆزگه‌ باران ده‌يزانی، باڵنده‌ كراسی زياده‌ی بۆ گۆڕين نييە.
هۆنراوەیک لە حەزرەتی وەفایی
وەفایی
شعر پاییز
این کهنه رباط را که عالم نام است
شه‌وگاری ته‌نیایی
کاتێک بینیم گەڵاکان زەردەبن و هەڵدەوەرن ...
چاوه‌که‌م زانیوته‌ بۆچی خه‌و له‌ چاوم ناکه‌وێ
هەمیشە وەک نێرگز خۆت دەربخە
جه‌ژنی سالیادی له دایک بونی رۆژین
دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له‌ عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت
خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..!
ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان
زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا
گه‌یشتوم بە هەستی گه‌ڵایه‌ک کە ئه‌زانێ با لە هەر لایه‌که‌وە بێت کۆتاییەکەی هەر که‌وتنه
هەڵبەستی دەروون
Daily Links
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**